نیوه ی پری په رداخ
دسته :
جمعه، 5 خرداد ماه، 1391
بازديد : 6459 بار

ساڵی ڕابردوو ، سه فه رێکم هه بوو بۆ سلێمانی:
له م سه فه ره دا شتێکم بینی وا زۆر پێم سه یر و سه رنج ڕاکێش بوو...
یه که م خانۆ و بنه ماڵه یه وا ڕویشتین ، له ماڵ و ڕزقی دونیا هه موو شتێکیان هه بوو...
به لوتف و ڕه حمی خۆدا هیچیان که م نه بوو.
باوکم پرسیاری کرد: حاجی،له ژین و ژیانه وه ت ڕازیت؟
حاجی به پێکه نینێکه وه به و جۆره که ده سته کانی به رۆ ئاسمان کردبوو...گۆتی: شوکر بۆ خودا...
الحمدلله...به ڵێ هه موو شتێکم هه یه و له ماڵ و ڕزقی دونیا خودا له هیچ بێ به شی نه کردووم.
ڕاست بوو حاجی هه موو شتێکی هه بوو ...ئێمه ئه مه مان به چاو بینی...
بۆیه وڵامه که ی زۆر پێم سه یر نه بوو...!
جا ئه م ڕۆژه که ش ڕویشتین بۆ ماڵێکی تر...ئه م ماڵه وه ک ماڵی حاجی هه موو شتێکی ته مام نه بوو،
به ڵام به شی ئه وه یان هه بوو وا ژیانێکی خۆشیان هه بێ...
باوکم ئه و پرسیاره ی دوو پات کرده وه و گۆتی: ئه ی کاکه ژیانی تۆ چلۆنه؟ له و ڕزق و به شه ی وا خودا پێی داوی ڕازیت؟
جا من چاوه ڕێ بووم تۆزێ گله یی له به شی خودا بکا،به ڵام...نا...ئه ویش به جورێکی سه یره وه به پێکه نینه
وه ...وا دیار بوو ئه و قسه و باسه ی وا ده یکات له ده رونه وه دێته ده رێ گۆتی:
ئه رێ وه لله هه موو شتێکم ته واوه و خودا له به شی خۆم زیاتری پێ داوم ،جا من چۆن ده توانم وڵامی
ئه م هه موو نێعمه ته له دوا ڕۆژ بده مه وه؟!
ئای زۆر پێم سه یر بوو...گوتم ڕاسته ئه و له هه موو شتێک به شی هه یه ..به تایبه ت له ئیمان
و شوکری خودا!
سێهه م ڕۆژ ماڵێکی ترم بینی ،زۆر بێ ده سه ڵات و هه ژار بوون ...له ڕزق و ماڵی دونیا به شێکی زۆر که میان هه بوو...
جا پێم سه یر بوو ببینم ئه و له وڵامی پرسیاره که ی باوک چی ده ڵێ؟
ئاه...ئه م جاره به ته واوی سه رم سوڕ ما...له گه ڵ وڵامه که ی ئه و وا ده یگوت :"الحمدلله...شوکر بۆ خودا
هه موو شتێکم هه یه له خوداوه زیاد بێ" ڕویشتمه نێو بیر و بیره وه ریه دوور و درێژه کان خۆم.
له وڵاتی خۆمان باخه وانێ هه یه ...وا باخێکی زۆر گه وره و پـــڕ سه مه ری هه یه.
ساڵی ڕابردوو به لوتفی خۆدا ڕزق و سه مه ر زۆر بوو...هه مووی داره کان له به ر پــــڕ سه مه ری سه ریان شۆڕ کردبووه...
ڕۆژێکیان که باوکم ئه و باخه وانه ی چاو پێ که و تبوو...پرسیاری کردبوو ئه رێ کاکه ئه مساڵ سه مه ر و ڕزق چلۆنه؟
ئه ویش له پاش ماوه یه کی دوور و درێژ ،دوای بیرێکی زۆر ،گۆتبوی وه لله ئه مساڵ هه ڵووژه ترشه(آلوچه ترش)
زۆر که مه!!!.
به ڵێ...جا...ئه م وڵامه له کوێیه و ئه و شوکر و حه مده له کوێیه؟
ئه مه ده گه ڕێته وه بۆ باسی په رداخه که(لیوان) وا هه موومان بیستومانه!.
ئێمه ئه بێ نیوه ی پـــڕی په رداخ ببینین...
به ڵام به داخه وه زۆربه ی خه ڵک (به تایبه ت له وڵاتی خۆمان) عاده تیان وایه
نیوه ی خاڵی په رداخ ده بینن...جا با ئه و نیوه ش ته نانه ت هه ڵووژه ترشه بێت!!!.
ارسال شده در مورخه : جمعه، 5 خرداد ماه، 1391 توسط CafeWeb 
