عوسمان فه ده وی /// له به رده رکی پارکی گه وره ی شاری تاران ڕاوه ستابووم . به ده وروبه ری خۆم ده م ڕوانی و بنیاد مه جۆراو جۆره کانم ته ماشا ده کرد
ژن و پیاو ، کچ و کور ، ده وله مه ند و هه ژار . هه مو له پێشم ده هاتن و ده چوون . زۆرم حه زلی بوو وه ک ئه وان ئه بووم ، لیباسی ته نگ و ره نگاو ره نگه م ده پۆشی وکه وشی پان و باریکم له پی ده خست وبه ناو پارک و «خیابان » دا به موتوریک ویڕاژم ئه دا و سه رنجی چاوڕه شه . که م پۆشه وته نگ پۆشه کانیشم بۆ لای خۆم ڕا ده کپشاو به وته فارسی
« حال می کردم » . له و خه یالانه دا بووم که له پڕما شینێکی جوان له نزیکم ڕاوه ستا و ئا فره تێک له ماشینه که را به زی و ته ماشاییکی منی کرد و هاواری کرد : « عزیزم آرش جون ، الهی مامان فدات شه » . تۆزی ته ماشای ده ورو به رم کرد .
که سێکم نه دی که وابزانم له گه ڵ ئه وی بێ . تاوه خۆهاتمه وه . سه رم له نێوان دوده ستی ئافره ته که دیه ۆه . که به تووندی به خۆیا ده ی گووشیم و ده ی گووت : «آرش ، مامان فدات شه ! کجا بودی ؟ چرا سراغ مامانت نیامدی ؟ چقدر لاغر شدی! چه بلایی سرت آوردن ؟ آخ مامان فدات شم عزیزم ……….»
سه رم سوور ما بوو ، نه م ده زانی چی بکه م . چون ملی باریکم له نێوان دوده ستی گۆشتی ئه وژنه رزگار که م . بۆچی ئاوه ها منی له باوه ش گر تووه په تیا ، په تیا ماچم ده کا . ئه م ژنه کێ یه ؟ ! سه یره !
له شه رمی خۆم ئاره قی ره ش و سارد به ته واوی له شم داده هاته خواره وه .
وه خت بوو له سه ر خۆ چم . به زه حمه ت سه ری خۆم رزگار کرد . به چاۆا نیدا ئاو وه ک لافاوی به هار ده هاته خۆاره وه . به ڵام زور لام سه رنج ڕاکێش بوو . ئاوی چاوی گۆنای سپی ئه وی ره ش کرد بوو . کاتێ ده ستم هێنا به گوناما تا جێ ده می بسرمه و ه . ده سم سوور ببوو. به نیوه فارسی و نیوه کوردی گوتم : « به خدا خانم منت اشتباه گرفتی . من آرش نیستم . من عه به هستم ، عه به ، عه به ی کا روسته م » . به لام ئه و کۆڵی نه ئه دا .
تا کوو به خۆما هاتمه وه له ناو ماشینه که دانیشتبووم و ژنه که یش له به رخویه وه خودای گه و ره ی شوکر ده کرد که کوڕه جوانه که ی بینیوه ته وه . له ناو کیفی سه ر شانی خۆی چه ن په رده ره سمی ده رهینا و پیێ نیشان دام و گووتی : « آرش جان این عکس های بچگی ها ته . ببین چقدر ناز بودی .اینم رحمتی باباته ، این یکی هم باغبو نمونه که اسمش رستم بود و مافکر می کنیم همین یاروکه کۆردبود تورا دزدیده باشه ». سه یر بوو ره سمی باوکم له گه ڵ مندا یانی ئه وه ی من پێی ئه لێم بابه ، باوکی من نیه ؟ به ڵکو منی دزیوه . جێی باوه ڕنیه .
« الو عزیزم ملیکاجان ، مژده بده ! داداش جونتو پیدا کردم . الان نشسته کنارم . به رزیتا و آزیتا هم خبر بده . ما درراه خونه هستیم . بای ….. »
هه ی ….. هه ی ….. هه ی ئه م بێوژنه سێ کچیشی هه یه – به خوا ته واوه رزیتا ، ازیتا ، ملیکا . وام لێ ئه کا بچم تاوه کوو با شتر خوم بناسم .
ژنه که …….. نا …..نا….. ببورن ….. دایکم ده رگای حه ساری ماڵه وه ی کرده وه چاوتان ڕوژی ڕه ش نه بینێ . ماڵ …. ماڵ نه بوو . بۆخۆی کۆشکێک بوو. ماووه یێک سه یری ناوه حه ساره که م کرد . خۆشکه کانم دێی که له دووره وه به پێشۆازم هات و هه ربه شێوه ی دایکیان به خێر هاتنیان کردم و به ده وروبه رم سه مای خۆشیان ده گێرا. ئه ویش چ سه مایێک که شه رمم له باس کرد نیه تی . ئه وانه ی وا سه ما ی فیلمه هالیووده کانیان دیبێ ده زانن بۆچی شه رمم له باس کردنی ، ده که م .
چوومه ناۆ کۆشکه که . زۆر خۆم به به خته وه ر ده زانی ئا له وه ها ماڵێک داده ژیم. خۆم شایی بێ تاج ده ناسی . چوونکه به ئاواته کانم گه یشتم .
جل و به رگی ته سک وته نگم له به ر کرد و که وشی پان و باریکم سه رپێ خست و عه تر و « ادکلن » ی بۆن خۆشم به خۆما ڕشتو . وئه وه ی وه بیرم نه ئه هاته وه ماڵی بابم بوو ئاخ کاک ڕۆسته م . چون منت له ئاوه ها ژیانێک دوور خستبۆوه . به خودا ده بێ به گرتت به م .
ته واو ببوم به « به چه تهرونی » جوان ده م توانی فارسی قسه به که م .
خۆشکه کانم به ده ورم ده ها تنوو بۆ «پارتی » جۆرا و جۆریان ده بردم که له وه پێش به « سی دی » ده م دین . تاوه کوو ڕۆژی ڕووم کرده دایکم . نا ………. نا ………. دیسان ببورن «مامانم » و گوتم : « مامان جون میشه ، یکم پول به هم بدی . می خام به اونهایی که باهاشون تهرون واسه عملگی اومدم سری بزنم و یکم پزبدم . »
– چشم عزیزم بیا اینم جیره امروز تو…
به خۆا خۆشه له مالی کاک رۆسته می »دز» به ساڵێکیش ئه مه نده پاره م به خووه نه ئه دی. پاره که م وه رگرت و زوو چوومه ده ره وه و به عاده تی شاری خۆمان موتوڕێکم به کڕی وه رگرت و به ناو شاردا ویراژم ئه دا – هه روه ها که ئاواتم بوو- ده م دی که چلۆن چاۆره شه ، که پۆشه ، ته نگ پۆشه کانیش لێم وورد ده بنه وه و به چاوه گه وره جوانه کانیان ئافرینم پێ ده ڵێن . که له پڕ . وای …. خوایه ……….. « اتوبوس » ……. نا ……. نا ………..مامان ………. مامان . مامان ……….. مامان ڕاوه سته …… ته ق …..!!! عه به ….. عه به … هه سته هه تیوه سه ز له ، مامان ، مامان چیته . چۆار ڕوژ چووتیه تاران فێری ئه م به زمه یش بووی …… هه سته هه تیو، هه سته له خه و .
یه کێ له هاورێانم ده یگووت : « رۆژێ له ورۆژانه ی ۆا له ناوه ندی « تربیت معلم» شاری سنه ده رسم ده خۆیند. بریارم دا خۆم به جل به رگی رازاوه ی کوردی برازێنم وبچم بۆناوه ندی شار. بۆیه قاتێ شاڵی سووری «ئارمه رده »م له به ر کردوو ،جووتێ کڵاشی «هه ۆرامی» م له سه ر پێ خست و،تۆزێ عه تری بۆن خۆشم به خۆما رشت و به فیزێکه که وه به ره و« ئێقبال » وه رێ که وتم .
له و کاته وام ده زانی به وشێوه یه جێی سه رنجی چاوجوانانی ناوشارم. به ڵام زۆر هه ڵه بووم ، ئه وه ی وا لای ئه وان جوانه کورێ به پرچێ درێژ و پر له «ژله»و سیخ وه ستاو و «شلوار» ێ کول و ته نک و ، کراسێ بێ قۆلی مه یله و سووری ته نک ، برۆیی تاشراو و گۆنایی به ن لێدراو و تۆزێ ریش له سه ر چناکه بوو.
له« ئێقبال» بووم ، سێ کیژی جوانم دی . هه ر کامیان جووتێ پێڵاوی درێژو باریکیان له پێدا بوو.«شلوار» ه که یان ئه مه نده ته نگ بوو که سه ر سوور ده ما چۆن ئه و رانه قه ڵه وانه جێی تێدابوه ته وه . «مانتو» که یان ئه منده کوڵ بوو که دوو بست له سه ر ئه ژنۆیانی داپۆشی بوو. ئه مه نده ته نگ بوو، که ته واو به رزوونزمیه کانی له شیان ده رکه وتبوو. له چکێکی چکۆله یان له سه ردابووکه پێش و پاشی پرچه «فرمژه» لێدراوه کانایان به ده ره وه بوو. هه رکامیان ده مێ بنێشتیان له ده ما بوو،که به شێوه یکی زۆرناشیرین ده یان جاوی .
هه ر وه ها ماقی ئه و ان بووم که دیم یه کێ له وان لێم هاته پێشێ و چاوانێ لێم بز کرده وه به جۆرێ که نیشان بدا ترساوه هاواری کرد « وای مه مان ، ته واشاکه ن ئه م کێفیه !لا چۆ کێفی نه مان خۆی »
کێفی : کێوی (کوهی)
ئارمه رده : شارۆچکه یکه سه ر به شاری بانه که شاڵی به ناوبانگی هه یه
ئێقباڵ : فولکه یکه له ناوه ندی شاری سنه
دراوسێمان بوو.کیژێکی جوان و به له نجه و لار بوو. زورم خوش ده ویست.ته واو به دلێم بوو.هه ر چه نده کاتی دڵداری وئاشقێنی من نه هاتبوو .به ڵام دڵ کوا گوێی له و قسانه یه .به قه و لی مامۆستا قانیع که ده فه رمێ :
چاوم له ته وقی سه رمه وه پێم ناڵێ ئیشی پر خه ته ر
بریارم دابوو هه رجۆرێک بێ ؛ مه به ستی دڵی خۆمی بۆ بده رکێنم. بۆ ئه و مه به سته شوان تا دره نگان نا ئه نووستم . بیرم له وشه جوان و ناسکه کان ده کرده وه ، تا وه کوکاتی به یان که ده چوم بۆ قوتابخانه له سه ر ڕێی بیگه مێ و پی بێژم که چه نده خوشم ده وێت . چونکه جوان ده مزانی ، ئه ویش ئه و هه سته ی به رامبه ر به من هه یه ، زیاتر هانی ئه دام تا وه کوومه به ستی خۆمی بۆ به یان که م ، تاکوودڵ بلاوێته وه .
ده ک خوایا چی بکه م به ده س ئه و دڵه ترسۆنه که م . هه ر کات ده م بینی له شه رمان دڵم به توندی ده ستی به لێدان ده کرد .ده مم وشک ده بوو، قاچه کانم هێزی رۆیشتنیان نائه ما ،ته ۆاوی له شم سه ر له رزین ده که وت، ته نانه ت هێزی چاک و چۆنیه تی لێ ده برێم .به ناچار له ژێر چاو ئه م هه نگاوت و ئه ویش له ش رما سه ری دائه خست و نه من هیچ و نه ئه و هیچ .
به وشێوه یه مایه وه تاوه کوورۆژێک له سه ر بانی خۆمان دیم ئه و کچه دوو مانگایی ماڵی خۆیانی به ر خۆی داۆ رۆیی بۆده ره وه ی ئاوایی . من که زۆربه ی شێعره ناسکه کانی مامۆستایانی پله به رزی کورده واری وه ک قانێع و گۆرانـم له به ر کردبووم ،به وپه ری بوێرییه وه ، به ره و لای چووم تاوه کوومه به ستی دڵمی پێ راگه یینم . تاگه یشتمه نزیکی ئه و (شێعری دڵداری لادێی مامۆستا قانێع) م له به ر خوینده وه . سه یر بوو ئه مجاره دڵم به توندی لێی نه ئه دا . قاچه کانم هێزی رۆیشتنیان تابوو،ده مم وشک نه بوو، هێزی نه ک قسه ، هاوار کردنێشم له خۆ به دی ئه کرد، ته واو به خۆم دڵخۆش ببووم . داهاتووی خۆم له شێعره جوانه که ی پێش چاوم ده هات . ده م بینی که له گه ڵ ئه و چوار پێنج مندالی وردو دوروشت ، له مالێ پر له خۆشه ویستی و ئه وین دا ده ژین .
بریارم دابوو که پی گه یشتم پی ده ڵێم که چه نده خۆشم ده وی وبریار بێ له دوای ئه و دڵداری حه رام بێ له من وه ک ده ڵێن :
شه رته تا پیر نه بی نه بیه پیره ژن دڵداری رۆحه گیان حه رام بێ له من
داخ له به رده ناحه زه .ئه وکاته ی وا پێم لی هه ڵکه وت و به ده ما رۆیشتم له به ر پێی به عه رزا کوترام . هه موو ئه و وشه جوانانه م لێ هه ڵ وه ری و بوو به وشه یک تا ئه مرۆیش له شه رما باسی دڵداری له گه ڵ ئه و کچه م نه کرد هه تا هه تایه له بیرم کرد . دوای ئه وه ی که که وتم له شه رمی هه موو وشه جوانه کانم له بیرچوو به ده م ئاره ق رشتنه وه رووم تێ کرد وتم : داده گیان ئه و مانگاتان به که ڵه
ثبت دیدگاه