گردآورنده : مصلح محمودی
پێنج سه‌د هه‌زار ساڵه که مرۆڤ وه‌زمان هاتووه، وه ده‌هه‌زار ساڵیش له ته‌مه‌نی هه‌موو خه‌ت و هێڵێک تێپه‌ڕ ده‌بێ و هه‌ر ئێستاش سێ هه‌زار زمان-بیجگه‌له زاراوه‌کان- حه‌وت میلیارد ئینسان به یه‌کتره‌وه شه‌ته‌ک ده‌دا و له سوڕی نێو دڵی یه‌کیان حاڵی ده‌کا. به بڕوای زمانه‌وانه‌کان، بێ هه‌ڵ وگیڤ و خۆ هه‌ڵکیشان یه‌کێک له‌و زمانه له میژینانهی که هه‌زاران ساڵه هه‌یه و ئه‌وڕۆکه‌ش زیاتر له چل میلیۆن ئینسان پێی ده‌دوێن زمانی کوردییه. زمان ناس و ڕۆژهه‌ڵات ناسی گه‌وره‌ی ڕووسی ”مینۆرسکی”ده‌ڵێ: "زمانی کوردی زمانێکی تایبه‌تیه و سه‌ربه‌خۆیه، چونکه یاسای فۆنێتیک و سینته‌کسی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه." دیاره زۆرێک له زمان ناسانی گه‌وره و سهردهرچووی دونیا کوردی یان به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ژماردووه و له‌و بواره‌دا ڕای تایبه‌تیان ده‌ربڕیوه بۆنموونه ”ئۆرانسکی”زمان ناسی ڕووسی، پڕۆفسۆر"محه‌ممه‌د ده‌بیرموقه‌دده‌م" زمان ناسی به‌ناوبانگی ئێرانی.
زمان وه‌کوو هه‌مووشتێکی تر هه‌ڵده‌دا و پێش ئه‌که‌وێ، که ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ له ناو ده‌چێ. ”کوردی”ش وه‌کوو زمانێکی سه‌ربه‌خۆ به ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه، به دریژایی مێژوو گۆڕانکاری به سه‌ردا هاتووه و له‌گه‌ڵ زه‌مان هاتۆته پێشێ. به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌کانی زمانی کوردی به‌یه‌ک میزان هه‌ڵی نه‌داوه. بۆ نموونه له لایه‌نی ئه‌ده‌بی زۆر پێش که‌وتووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام لایه‌نه عیلمی و زانستیه‌کانی وه‌کوو پزیشکی،ئابووری و… به‌و جۆره نین.
پێش که‌وتنی لایه‌نی ئه‌ده‌بی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی نسبه‌ت به دیتر بواره‌کان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکار که لێره‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌ین: ئه‌ده‌بیاتی کوردی له ناو خه‌ڵکی کوردزمانا هه‌ر له مێژه‌وه جێگایه‌کی تایبه‌ت و گرنگی بووه، گه‌رچی له چاو هه‌ندێک له‌زمانه‌کانی که، ماوه‌یه‌کی زۆر نیه ئاسه‌واره‌کان ده‌نوسرێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌ده‌بی کوردی به تایبه‌ت له بواری شێعر و هه‌ڵبه‌ست دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. شێعر و هه‌ڵبه‌ست وچیرۆک به شێوه‌ی فۆلکلۆر سینگ به سینگ و نه‌وه به نه‌وه گه‌یشتۆته ده‌س داهاتوان و به‌م شێوه‌یه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌م به‌شانه له ئه‌ده‌بیاتی کوردی ماونه‌ته‌وه.
له‌دوای دامه‌زرانی خه‌ت و ڕێنووسی زمانی کوردی زۆربه‌ی نووسراوه‌کان ئه‌ده‌بی بوون. شایه‌د یه‌کێ له هۆکاره‌کانی زیاتر نووسین و گه‌شه پێدانی ئه‌ده‌بیات ئه‌وه‌بێ که له نێو خه‌ڵکا بووه و به‌ری نه‌گیراوه.
له دوای ئه‌وه‌ش که بارودۆخی گونجاو بۆ پێش که‌وتنی هه‌موو بابه‌ته‌کانی زمانی کوردی به هۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئاگاداری خه‌ڵک و … وه‌دی هات دیسان بوواری ئه‌ده‌بی سه‌رنجی زۆربه‌ی چالاکانی زمان ناس و نووسه‌رانی به خۆی ڕاکێشاوه. بۆ ده‌رخستنی ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه سه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی له کوردستان و وڵاته‌کانی تره‌وه که سه‌باره‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی به‌ڕێوه چوون، یا زۆر بوونی ژماره‌ی ئه‌و ئاسه‌واره ئه‌ده‌بیانه‌ی که له چاپ دراون وه یا ئیش کردنی زۆربه‌ی مامۆستایانی زمان ناس له بوواری ئه‌ده‌بیه‌وه. که لێره‌دا ناتوانین باسی هه‌موویان بکه‌ین.
بۆچی بواری ئه‌ده‌بی زمانی کوردی زۆرتر بایه‌خی پێ دراوه؟
شایه‌د یه‌کێ له هۆکاره‌کان ئه‌وه بێ که ئه‌ده‌بیاتی کورد هی خۆیه‌تی واته له ناخی خۆی هه‌ڵقوڵیوه. ئه‌ده‌بیاتی نووسراوه‌ی کوردی توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌کی که‌م دا خۆی له جیهانا مه‌تره‌ح بکا. ئه‌ده‌بیاتی کوردی شاعیران و نووسه‌رانێکی تیا هه‌ڵکه‌وتووه که ئاسه‌واره‌کانیان به چه‌ند زمانی دیکه وه‌رگێڕاون و توانیویانه بچنه ئاستی جیهانیه‌وه.
بۆ وێنه شێرکۆ بێکه‌س، عه‌بدوڵڵا په‌شێو، شێرزاد حه‌سه‌ن و…
به‌ڵام له بواری زانستی زمانی کوردی، به قه‌د لایه‌نی ئه‌ده‌بی کار نه‌کراوه به جورێک که ئه‌گه‌ر که‌سێ بیهه‌وێ له‌و بوواره‌دا ئیش بکات ده‌بێته ڕچه‌شکێن.
لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه : کێ به‌رپرسی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه؟ مه‌سه‌له‌ن نه‌توانین به ئاسانی کتێبێکی پزیشکی به زمانی کوردی بدۆزینه‌وه. که وایه به‌ر پرسی ده‌س پێ کردن و درێژه پێ دان به‌م کاره واته پێشکه‌وتنی لایه‌نه زانستیه‌کانی کوردی کێیه؟
دیاره که‌سێ که بیهه‌وێ ده‌قێکی پسپۆڕی له هه‌ر بوارێک‌دا بنووسێ یه‌که‌م ده‌بێ له‌و بوواره‌دا پسپۆڕ بێ دووهه‌م ده‌بێ زمانی نووسینه‌که‌ی به ته‌واوی بزانێ. به‌س نابێ چاوه‌ڕووان بین که‌سێ که فیزیکی خوێندووه کتێبیێکی کۆمه‌ڵناسی بنووسێ یا وه‌ربگێڕێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س له ڕشته‌ی خۆیدا له هه‌مان کاتدا بۆ زمانه‌که‌ی خۆی هه‌وڵ بدا هه‌م ئه‌و ڕشته‌یه و هه‌م زمانه‌که‌ی پێکه‌وه په‌ره ده‌سێنن یا لانی که‌م زمانی زگماکی خۆی پێش ده‌که‌وێ.
خوێندکاران و مامۆستایان وه‌کوو ئه‌ندامانی زانستی کۆمه‌ڵگا زۆر زیاتر له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسن. جا ئێمه‌ی خوێندکاریش که ده‌ورانی خوێندکاریمان هه‌لێکی گونجاوه بۆ فێربوون و موتاله‌عه، باش وایه هه‌ر له ئێستاوه به‌چاوێکی دڵسۆزانه تماشای زمانی زگماکی خۆمان بکه‌ین و تا ئه‌و جێیه له توانا‌مان دا هه‌یه هه‌وڵ ده‌ین بۆ ڕاگرتن و په‌ره‌سه‌ندنی زمانی کوردی.
هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له خوێندکار ناکرێ که ده‌قی عیلمی به زمانی خۆی وه‌رگێرێ. وه‌رگێڕان یا نووسینی ده‌قی عیلمی، هه‌ر کام پێویستی به ئاستی زانستی باڵا هه‌یه. بۆ وه‌رگێڕان و به‌رهه‌م هێنانی زانست به زمانی کوردی نابێ خۆوێژی بکه‌ی و زمان بئاڵۆزێنی، به‌ڵکو ده‌بێ له فه‌رهه‌نگستانی زمانی کوردی وشه و ڕسته‌ی گونجاو به جێی وشه بێگانه‌کان دانێی و له به‌ر ده‌ستی نووسه‌ران و وه‌رگێڕان دا دایبنی. دیاره له به‌ینی خوێندکاراندا که‌سانێ هه‌ن که ده‌یان هه‌وێ درێژه به خوێندن بده‌ن ئه‌گه‌ر له پاڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌وڵ بده‌ن عیلمه‌که‌یان به زمانی خۆیان بڵێنه‌وه ئیشێکی گه‌وره‌یان بۆ گه‌ل و زمانه‌که‌ی خۆیان کردووه. ئه‌م کاره هه‌م خزمه‌ت به زمانی زگماکه هه‌م به‌و هاوزمانانهی که ته‌نیا ده‌توانن به زمانه‌که‌ی خۆیان وت و وێژ بکه‌ن و بنووسن و بخوێننه‌وه. وه هه‌روه‌ها ههنگاوێکی گه‌وره‌یه بۆ پێش که‌وتن و به‌ربڵاوی زیاتری زمانی کوردی.
ئه‌فسه‌ر تازهمهولوود . خویندکاری زانستگای کوردستان ، سنه
هه رچه ن مه واچان فارسی شه که ره ن/
کوردی جه لای من به س شیرین ته ره ن/
مه علوومه ن جه ده و‌ر دنیای به د ئه ندیش/
دلشاده ن هه رکه س وه زووانی ویش/
سلام
خیلی جالبه که مطلب کردی هم باشه،اما برای کسانی که زیادمتوجه نمیشوندبهتر بودلغات سخت ترجمه شوند.
با سلام و تشکر
یک پیشنهاد: مقالات کردی رو دو زبانه بزارید مثلا یک بار اول مقاله ی کردی کامل نوشته شود و در ادامه ی همان مطلب فارسیش را هم بنویسید یا اینکه یک خط کردی نوشته شود و زیر آن معنی فارسیش.
می‌دانم که این‌جا جای آموزش کردی نیست ولی چرا نباشد؟…چرا وقتی می‌شود با یک تیر دو نشان زد،نزد .
تکایه به زمانی کوردی بنوسن ئه گه ر سایته که تان پینوسه ده ی بوچی عجمی ده نوسن زور به داخه وه تی ناگه ن
ئافه رین بوکاک مصلحی کورد وکوردپه روه ر
له به ر ئه وه ی که که سانی تریش وه کو فارسه کانیش(عه جه مه کان) که ڵک لێره وه‌ربگرن چؤن ئیره ئه ندامی فارسی زۆر تیایه که هه ڵبه ت هێندێکیان زؤریش فه عالن! پێم وا نه بێت هی که م تێ گه یشتن بێت!